Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 23:17

لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی خشتەی پلەكانی گەرمی رۆژانی داهاتووی بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەك دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

خشتەكە پلەی گەرمای ئەمڕۆ چوارشەممە تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووی تێدا دیاری كراوە.

بەگوێرەی خشتەكە پلەكانی گەرما لە هەریەك لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لەنێوان 44 بۆ 48 پلەی سیلیزی دەبێت.

كەچی لە ناوچەكانی سنووری كەركووك و دووز و ئیدارەی گەرمیان لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی.

ئەمەی خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستانە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.