به‌هۆی دۆخی ئابووری خه‌ڵك نا سه‌قامگیری نرخی كه‌لوپه‌ل و خواردن له بازاڕه‌كان گله‌یی زۆری له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی نرخی مریشكی زیندوو و گۆشت، قایمقامی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، له كه‌س قه‌بوڵ ناكرێت بازار قۆرخ بكات، فۆكسی سه‌ره‌كی لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ له‌سه‌ر نرخ و كوالێتی پێداویستییه‌كان و خواردهمهنییهكانه .
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 23ی تهمووز، نهبهرعهبدولحهمید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: رۆژانه لیژنه‌كانی چاودێری بازاڕ زۆر چاڵاكانه ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕییه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ی كه به‌سه‌رچوون له كۆگا و دوكان و ماركێته‌كاندا.
ده‌شڵێت، لیژنه‌كانی چاودێری كه نوێنه‌ری بازرگانی و ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ت و پۆلیسی تێدایه، فۆكسی ته‌واویان له‌سه‌ر كوالێتی خۆراك و ماوه‌ی به‌سه‌رچوون و نرخی كه‌لوپه‌له‌كانی خوارده‌مه‌نییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌سییان رووبه‌رووی یاسا و لێپرسینه‌وه كردووه‌ته‌وه.
نه‌به‌ر عه‌بدولحه‌مید زیاتر گوتی ، نرخی گۆشت تا راده‌یه‌ك جێگیره له‌نێوان " 14 تا 18 " هه‌زار دایه به‌پێی جۆری گۆشته‌كه، سه‌باره‌ت به نرخی مریشكی زیندووش دووپاتی كرده‌وه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به زۆری و كه‌می به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه پهلهوهریهكاندا، بۆیه نرخی مریشك زیاد و كه‌م ده‌كات، به‌ڵام هه‌وڵی ته‌واو دراوه له‌وه‌ی كه بازار قۆرغ نه‌كرێت له‌رووی گرانی نرخی مریشكی زیندووه وه .
لای خۆیه‌وه، هۆگر عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بارزگانی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌وان كه به‌شێكن له وه‌زاره‌تی بارزگانی ئه‌ندامیان له لیژنه‌كانی چاودێری هه‌یه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر و به‌رده‌وام چاودێرن له‌سه‌ر نرخه‌كانی گۆشت و كه‌لوپه‌لی خوارده‌مه‌نی.
راشیگه‌یاند، نرخی مریشك و گۆشت له دابه‌زین دایه و به‌یانی پینجشه‌ممه 24ی تهمووز به فه‌رمی نرخی نوێ راده‌گه‌یه‌نین و ده‌بێت هه‌موولایه‌ك پابه‌ند بن به نرخه فه‌رمییه‌كانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.