Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 23:00

ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ماستەر پلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێ دەکات و بە بە دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ بە ستانداردێکی جیهانی و مۆدێرن، لە بواری گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، 23ی تەمووزی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست پێدەکات. ماستەرپلانەکە سەرەتا لە هاوینەهەواری بێخاڵ دەبێت، کە بە دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ بە ستانداردێکی جیهانی و مۆدێرن، لە بواری گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت".

بە پێی راگەیاندراوەکە، "پرۆژەی دیزاینکردنەوەی هاوینەهەواری بێخاڵ، لەلایەن کۆمپانیای ناوخۆیی جێبەجێ دەکرێت؛ هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی دەکرێت و لە ماوەی ساڵێکدا تەواو دەکرێت".

دیزاینکردنەوەی هاوینەهەوارەکە جگە لەوەی سیمایەکی سەرنجڕاکێشتر بە ناوچەکە دەبەخشێت، جموجۆڵی گەشتیاریش زیاد دەکات و داهاتی ئابووریی ناوچەکەش دەبوژێنێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی کردووەتەوە، "لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و گەشتیاران، حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەندین شوێنی گەشتیاری لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان نۆژەنکردووەتەوە و دروستی کردووە؛ ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش یەکێک دەبێت لە ماستەرپلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.