Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:26

بە بڕیاری مەسرور بارزانی ئاسانکاریی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی داعش دەکرێت

کوردستان TV
100%

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ ئاسانکاریی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی داعش و بە تایبەت رزگاربووانی ئێزیدی بکات.

رۆژی چوارشممە 23ی تەمووزی 2025،  لە نووسراوێکی فەرمیدا کە لە لایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە، ئاماژە بەوە کراوە لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆگەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش، بە تایبەت رزگاربووانی ئێزیدی، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆمەڵێک رێکار بگرێتەوە بەر.

بە پێی بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، وەزارتی خوێندنی باڵا دەبێ چوارچێوەیەک بۆ وەرگرتنی رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە گشت زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، لە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی باڵا دیاری بکات و بە رەچاوکردنی ئاستی زانستی، ئاسانکاریی گونجاو بۆ ئەو کەسانە بکات.

هەر لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، دەبێ لە گشت زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا، لێخۆشبوون لە کرێی خوێندنی پارالێل بۆ رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش بکرێت.

لە نووسراوە فەرمییەکەی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیش کراوەتەوە "سوودمەندبووانی هەردوو خاڵی سەرەوە، تەنها ئەو رزگاربوانە دەگرێتەوە کە لە لیستی رزگاربووانی بەردەست لە لایەنی پەیوەندیداری حکومەت ناویان تۆمارە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.