Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:27

ئەنجومەنی وەزیران دواڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە و دواڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و کۆنووسی کۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێکردنی دەقی ڕێککەوتننامەکە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تەمووزی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات".

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە "لە بڕگەی یەكەمدا پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دواڕێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵیی پەسندكراو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ دەكرێ".

لە بڕگەی دووەمدا كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم تاوتوێ دەكرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.