سەرۆک بارزانی پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستا عەلی باپیر و سەركردایەتیی نوێی كۆمەڵی دادگەری كوردستان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تەمموزی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە کرد.
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە مامۆستا عەلی باپیر کرد بەبۆنەی ئەنجامدانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری و هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری.
سەرۆک بارزانی هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستا عەلی باپیر و سەرکردایەتییە تازەکەی کۆمەڵی دادگەری خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.