کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی عێراق خستنەڕووی ئەپڵیکەیشنێكی تایبه‌ت به خۆی راگەیاند، كه تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌واڵ و چالاكییه‌كان و رێسا و رێنماییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مووز، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئەپڵیکەیشنی نوێی بۆ خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاندووه كه تیایدا رێسا و رێنماییه‌كان و مه‌رج و داواكارییه‌كانی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراق.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی کۆمسیۆن ئه‌وه‌ش هاتووه: هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە هەواڵ و چالاكییه‌كانی كۆمسیۆن و ڕێسا و ڕێنمایی و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ببینن و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر دواین گۆرانكارییه‌كانی ئاماده‌كاریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.