به‌هۆی زۆربوونی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی ناوخۆیی تا راده‌ی 600هه‌زار تۆ‌ن كه "ده " هێنده زیاتره له پێداویستیی ناوخۆیی و پێوستی به ساغكردنه‌وه هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێریش ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه 300 تۆ‌ن به‌رهه‌می په‌تاته هه‌نارده‌ی جنوبی ئه‌فریقا ده‌كه‌ین .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مووز، هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: "ئێمه ساڵانه كارئاسانی زۆر ده‌كه‌ین بۆ به‌بازاركردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌كانی (په‌تاته، هه‌نار ، هه‌نگوین، ترێ، هێلكه، مریشك)
راشیگه‌یاند: ئه‌م ساڵ به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت 300 تۆ‌ن به‌رهه‌می په‌تاته‌ی ناوخۆیی كه به‌رهه‌می جوتیارانی خۆمانه بریاره هه‌نارده‌ی جنوبی ئه‌فریقای بكه‌ین، به‌تایبه‌تی وڵاتی لیبیریا .
هێمن سه‌ید موراد ده‌شڵێت: ساڵانه ئه‌و پڕۆسه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام ده‌ده‌ین، پار ساڵیش بۆ وڵاتی كه‌نداو هه‌نارده‌مان كرد وه‌كو وڵاتانی به‌حرێن، قه‌ته‌ر ،سعوودیه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر زیاتر گوتی : كۆی به‌رهه‌می په‌تاته‌ی ناوخۆیی ساڵانه ده‌گاته 600 هه‌زار تۆ‌ن، ئه‌وه‌ش ده هێنده زیاتره له پێداویستیی ناوخۆیی، بۆیه پێویستی به به‌بازاركردن هه‌یه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له كۆتایی مانگی هه‌شت و سه‌ره‌تای مانگی نۆ به‌رهه‌مه‌كانی تریش له پلان دایه كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت وه‌كو ترێ، هه‌نگوین ، هه‌نار، هێلكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.