به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی رووسیا به ئاگربه‌ست و وه‌ستانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا، وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر پاكێجێكی نوێی سزا داراییه‌كان له كه‌رتی نه‌وت به‌رامبه‌ر رووسیا ریككه‌وتن،
ئەمڕۆ هەینی 18ی تەمووز ئاژانسیه ه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر رووسیا تووندتر كرد به‌تایبه‌تی له كه‌رتی نه‌وتی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پیشان نه‌دانی نیازباشی به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتن له‌گه‌ل ئۆكراینا بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ.
بەپێی زانیارییەکان، سزاکان بریتییه له کەمکردنەوەی نرخی نەوتی رووسیا له بازاره‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا كه له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كان ده‌گوازرێته‌وه.
پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی مۆڵه‌تی دیاریكراو كه 50 رۆژ بوو رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكراینا نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن سزا داراییه‌كان له‌سه‌ری تووندتر ده‌كه‌ن.
لەلایەکی ترەوە، هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، ناردنی بڕێکی زۆری چەکی ئەمەریکی بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆكراینا راگەیاند، ئه‌ویش لە ڕێگەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ"ـوە، وه‌كو نیازباشی بۆ پیشاندانی پشتیوانی بۆ ئۆكراینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.