Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 02:26

لە هیندستان بەهۆی هەورەتریشقە 33 كەس گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لە ماوەی هەفتەیەكدا لە رۆژهەڵاتی هیندستان، بەهۆی هەورەتریشقەی وەرزییەوە 33 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

بەرپرسێكی ئیدارەی كارەساتەكان لە هیندستان رایگەیاند: بەهۆی ئەو هەورەبروسكانەی لە ئەنجامی بارانبارینی ئەم هەفتەیەی رۆژهەڵاتی هیندستان دروستبوون، 33 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

زۆربەی ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە یاخود بریندار بوون، جوتیار و كرێكارن بەهۆی ئەوەی لە كاتی دروستبوونی هەورەتریشقەكان لە دەرەوەی كاریان كردووە.

ماوەی هەفتەیەكە بارانێكی زۆر لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هیندستان بەتایبەت لە ویلایەتی بەهار دەبارێت، بەهۆیەوە لە هەندێك شوێن لافاو هەڵساوە و هەورەبروسكەی زۆریش دروستبووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.