بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كەمێك بەرزتر دەبن بەراورد بە پلەكانی گەرمای رۆژانی رابردوو.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما هێشتا بەرزتر دەبنەوە، بەشێوەیەك كە بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی 1-2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.