Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 01:08

وەزارەتی درەوەی ئەمریكا بۆ هاووڵاتییانی: هەر ئێستا خاكی سووریا جێبهێڵن

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە سەرجەم هاووڵاتییانی كرد ئەوانەی ئێستا لە سووریان، هەر ئێستا ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەم ئاگادارییە پەیوەندی بە شەڕ و رووبەڕبوونەوەكانی ئەم دواییەی نێوان چەكدارانی پێكهاتەی ئایینی درووز و هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە هەیە كە بەهۆیەوە سەدان كەس تا ئێستا كوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لەو هاووڵاتییانە كردووە ئەوانەی ئێستا لە سووریان، لە رێگەی وشكانییەوە بەرەو وڵاتی ئوردن بڕۆن و لەوێشەوە بەخێرایی بگەڕێنەوە ئەمریكا.

وەزارەتەكە جەختیشی كردەوە كە هۆشداری بۆ گەشتكردنی سووریا تا ئێستا لە ئاستی چواردایە، بۆیە رێنمایی هاووڵاتییان دەكەین بەهیچ شێوەیەك سەردانی سووریا نەكەن.

سەبارەت بەو هاووڵاتییانەش كە بڕیاریانداوە لە سووریا بمێننەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لێ كردن ئاگاداری خۆیان بن و چاویان لەسەر رێنمایی و ئاگادارییە فەرمییەكان بێت، چونكە بارودۆخی ئەمنی سووریا تا ئێستا لەوپەڕی مەترسیداریدایە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.