سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی گشتی رووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەڵام بەپێچەوانەوە نرخی نەوتی خاوی بەسڕە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ هەینی هەر بەرمیلێك نەوتی جۆری ئاست مامناوەندی بەسڕە بە 70.20 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوە كراوە، جۆری ئاست قورسەكەشی بە 67.15 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە، ئەم نرخە بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە هەر بەرمیلێك رێژەی 0.24% نرخەكەی لەدەستداوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و خاوی ئەمریكا بەرزبوونەوەیان تۆمار كردووە.
هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت ئێستا لە بازاڕەكانی جیهان بە 68.81 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت، واتە نرخەكەی بە ڕێژەی 0.28% بەرزبۆتەوە، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ئەمریكاش ئێستا بە 66.82 دۆلارە و نرخەكەی بەڕێژەی 0.29% بەرزبۆتەوە.
ئەم ناسەقامگیرییە لە نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان پەیوەندی بە شەڕ و پێكدادانەكانی ناوخۆی سووریا و بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر كەرتی غەززە و ناسەقامگیری خواست لەسەر نەوت لەسەر ئاستی جیهانەوە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.