ئەمشەو پێنجشەممە لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی زەڕایەن - دەربەندیخان، 4 کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری (كوردستان تیڤی)، ڕووداوەکە ئەمشەو پێنجشەممە لە نزیک گوندی سێدارە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تایبەت و تەنکەرێک دروستبووە.
لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوەكە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە كە دوو ئافرەت و منداڵێک و پیاوێکن.
تەرمی هەرچوار هاووڵاتییەكە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئووف بەگ لە شارۆچكەی شارەزوور.
سەیدسادق / شۆڕش والی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.