Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 23:25

ئافرەتێك لەلایەن ئامۆزایەكییەوە كوژرا

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێک لە شارەدێی سەرقەڵا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن ئامۆزایەكییەوە هاتە كوشتن، دوای تیپەڕبوونی ماوەیەكی كەم لە ئەنجامدانی تاوانەكە، بكوژەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا.

دلێر عەبدوڵا بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئافرەتێك كە پیشەی دەستگێڕ بووە، لەلایەن پیاوێكەوە چەند فیشەکێکی پێوە نراوە و كوژراوە.

راشیگەیاند: كوژراو و بكوژ ئامۆزای یەكتر و پێشتر كێشەی كۆمەڵایەتی لەنێوانیاندا هەبووە.

بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا ئاماژەی بەوەش دا، بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لە شوێنی رووداوەكە ڕای كردبوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە شارەدێی زینانە دەستگیر كرا.

كەلار / محەمەد ساڵح

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.