شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ ئێوارە لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان باران بارێت و بارانەكەش لەشێوەی رێژنەباران بێت و ماوە كورتیش بێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەورەبروسکەی باراناوی داخیل بە ئاسمانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بووه.
راشدەگەیەنێت: بەهۆی بەرزی شێی ڕێژەیی لە هەودا و دروستبوونی هەوری مامناوەند، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێژنەبارانی ماوەکورت هەندێك لە ناوچەکانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە .
رۆژی سێشەممەی رابردووش بەهەمانشێوە لە هەندێك ناوچەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دیكە باران باری، ئەمە سەرەڕای بەرزی پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.