ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هێرشی درۆنه‌كان بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چڕكراونه‌ته‌وه، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی له په‌رله‌مانی عێراق پێك هێنراوه بۆ لێكۆلینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی ته‌مووز، سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عیراق به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانمان گه‌یانده سه‌رۆكیایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به زیادبوونی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ لیژنه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی له په‌رله‌مان و له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری راسپێردران كه لێكۆلینه‌وه‌ی مه‌یدانی له هێرشه درۆنییه‌كان و زیانه‌كانی بكه‌ن.
سه‌گڤان سندی زیاتر گوتی : دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه حه‌وت كه‌سییه‌كه ده‌چنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان و زیانه‌كانی هێرشه درۆنییه‌كان به‌چاوی خۆیان ده‌بینن، دواتر ئه‌مه ده‌كرێته راپۆرتێك و به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا دانیشتنی له‌باره‌وه بكرێت.
سه‌گڤان سندی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شی زۆری په‌رله‌مانتاران هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌بیت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێرشه درۆنییانه رابگیرێن بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه زیان به ئابوری گشتیی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
ئاشكراشی كرد، چاوه‌ڕێی لیژنه‌كه‌ن له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاره‌كانی ته‌واو بكات و راپۆرتێك له‌و باره‌وه بگاته لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری تا دانیشتنی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.