Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دڵمان لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکانی ئاگرکەوتنەوەی کوتدایە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمیی خۆی بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی شاری کوتی پارێزگای میسان دەربڕی و ڕایگەیاند دڵمان لەگەل خانەوادەی قوربانییەکاندایە.

نێچیرڤان بارزانی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاندووە: "بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، بەدواداچوونمان بۆ ئەو کارەساتە دڵتەزێنە کرد کە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە سامناکەکەی ناوەندێکی بازرگانی لە شاری کوت کەوتەوە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی تر."

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "دڵمان لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکاندایە لەم کارەساتە گەورەیەدا و هاوبەشی خەمە قووڵەکەیان و کۆستە گەورەکەیانین. لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە کۆچکردووان بخاتە بەر ڕەحمەتی فراوانی خۆی، سەبر و ئارامیش بە کەسوکاریان ببەخشێت، و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.