سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیا و چارسەرکردنی کیشەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان تاوتوێ کرد.
ئهمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوای لە ئانل بۆرا ئينان، باڵيۆزى توركيا له عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە هێرشی تیرۆریستانەی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئاسانکاری و هاریکاریی تورکیای بۆ هاووڵاتییانی هەرێم کرد لە کاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی تورکیا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بواری وزە و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە کرد.
گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.