سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، تاوتوێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمموزی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە "ئانیل بۆرا ئینان" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا کە "ئیرمان تۆپچو"، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێشهات و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی تورکیا لە عێراق سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە بە درێژایی ساڵانی رابردوو ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆسەی چارەسەری ئاشتی لە تورکیا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەوەری دیکەی ئەو دیدارەبوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.