Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:39

وەارەتی سامانە سروشتییەکان هێرش بۆ سەر کێڵگەی نەوتی تاوکێی پشتڕاست کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ بەیانی بۆ جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DNO  لە تاوکێ و داواشی لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە گیانی هاوولاتییانی نزیک لەم ناوچانە و کارمەندانی مەدەنی بپارێزن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17ی تەمووزی 2025 بۆ جارێکی دیکە کاتژمێر 10:55 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هێرشەکە زیانی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانی بە توندی ئیدانە و شەرمەزار کردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند جارێک داوای لە حکوومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە گیانی هاوڵاتیانی نزیک بەم ناوچانە و گیانی کارمەندانی مەدەنی بپارێزن و ڕێگری لە هێرشەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کەرتی وزە بکەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.