دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ جارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبرێژ کراوەوە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 10:55، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە جارێکی دیکە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ" ئاماژە بەوەش کراوە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.
کێڵگەی تاوکێ کە پشکی سەرەکییەکەی لە دەست کۆمپانیای ئێنچ کەی ئێنی ئەمریکیدایە، بەیانیی رۆژی چوارشەممەش هێرشی کرابوویە سەر و وەک وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند زیانێکی زۆریی ماددیی بەرکەوت.
کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن دوای هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری دا تا خەمڵاندنی زیانەکانی ئەم هێرشانە، کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لەم کێڵگەیە ڕابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.