سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمیی خۆی لەگەل کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوەی شاری کوت لە پارێزگای واست دەربڕی و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست ڕاگەیاند.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ی تەمووزی 2025، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە شارى کوت. پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازم" .
لە ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "وەک هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ هەموو لێقەوماوان کراوەیە و وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و هەموو دامودەزگاکانمان ئامادەن بۆ چارەسەری برینداران و پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.