گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی ئیدانە کردووە و دەڵێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراقدا کە کاردەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و سەروەر.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی تەمووزی 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنیانە دەکات کە لە 14ی تەمموزەوە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقیان کردۆتە ئامانج".
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، ئەم هێرشانە سەقامگیری و داهاتووی ئابووری عێراق دەخەنە مەترسییەوە. ئاماژەی بەوەش کردوە، حکوومەتی عێراق ئەرکی پاراستنی خاک و هەموو هاوڵاتیانی لە ئەستۆیە.
بەیاننامەکە باس لەوە دەکات، ئەم هێرشانە ئەو کۆمپانیا نێودەوڵەتیانە دەکەنە ئامانج کە لەگەڵ عێراق کاردەکەن و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە هاوبەشەکانی لە سەرانسەری عێراقدا کە کاردەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و فیدراڵی و سەروەر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان داهاتووی ئابووریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.