بەڕێوبەەری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە ناو قەزای بەردەڕەش تەقەی لێ کرا و بە سەختی بریندار بوو.
بەيانى ئەمڕۆ 17ی تەمووزی 2025، "تەحسین عیسمەت" بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتووی سەر بە قەزای بەردەڕەش، لە نۆرەى وەرگرتنى نان لەيەکێک لەنانەواخانەکانى سەنتەرى قەزاى بەردەڕەش تەقەی لێ کرا و سێ گوللـەی بەر کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە "سەنگەر گۆران"، پەیامنێری کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند، پێشتر خانەادەی بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبووە و چارەسەر نەکراوە و پێدەچێ ئەم تەقەکردنەش لە ئەنجامی بەردەوامبوونی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییەوە بووبێ.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، لە هێرشەکەدا کرێکارێکی نانەواخانەکەش گوللـەی بەر کەوتووە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بۆ بەدواداچوون و دەستبەسەرکردنی بکەرانی ئەم ڕووداوە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.