Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

ئەپیكۆر راگەیەنراوێك لەبارەی هێرشەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

کوردستان TV
100%

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) راگەیەنراوێك لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی چەند رۆژی رابردوو بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت "بەهۆی ئەم هێرشانە زۆربەی كۆمپانیا نەوتییەكان كاری بەرهەمهێنانیان لە كێڵگە نەوتییەكان راگرتووە".

ئەپیكۆر لە راگەیەنراوكەدا دەڵێت: بە توندی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكەین.

هەروەها دەڵێت: ئەو هێرشانە بوونەتە مەترسی بۆ سەر گیانی كارمەندە ناوخۆیی و بیانییەكانمان و زیانی ماددیشی بە كێڵگە نەوتییەكان گەیاندووە.

ئەپیکور ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا کۆمپانیاکان خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەو زیانانەن كە بەر كێڵگە نەوتییەكان كەوتوون.

كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان دەشڵێت: بەهۆی ئەو هێرشانەوە زۆربەی كۆمپانیا نەوتییەكانی سەر بە كۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی كوردستان (ئەپیكۆر) بەوانەشەوە كە نەكراونەتە ئامانج، كارەكانی بەرهەمهێنانیان لە كێڵگە نەوتییەكان راگرتووە.

ئەپیكۆر لە كۆتاییدا داوای لە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی كرد رێكاری زیاتر بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیانی كارمەند و كرێكارەكانیان لە كێڵگە نەوتییەكاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.