Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 22:13

له‌ ئایسله‌ندا گڕکانێکی ئاگرین ته‌قییه‌وه‌ ‌

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتدارانی ئایسلەندا رایانگەیاند، گڕکانێک لە نیمچە دورگەی ریکجانێس لە باشووری ڕۆژئاوای ئایسلەندا بۆ جاری نۆیەم لە دوای کۆتاییەکانی ساڵی 2023ەوە تەقیوەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵی " فرانس پریس " بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کەشناسی ئایسلەندا، تەقینەوەکە پێشبینی كراو بووه‌،چونكه‌ چه‌ند جاری تر ته‌قینه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ له‌و دوورگه‌یه‌ روویداوه‌ و ئه‌وان به‌رێگه‌ی ئاسمانی هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنی گركانه‌كه‌ ده‌ده‌ن تا ته‌شه‌نه‌ نه‌كات بۆ ناوچه‌كانی تر.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌و دوورگه‌یه‌دا له‌لایه‌ن تیمی به‌رگریی نیشتیمانی ئایسلندا نزیكه‌ی چوار هەزار دانیشتووی شاری گرینداڤیك كه‌ نزیكه‌ له‌ دوورگه‌كه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت.    

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راپۆرتی "فرانس پرێس" ، نیمچە دورگەی ریکجانێس بۆ ماوەی هەشت سەدەیه‌ هیچ تەقینەوەیەکی نەبووە تا مانگی ئازاری ساڵی 2021، کاتێک چالاکیی گڕکانەکان لەو ناوچەیەدا دەستیان بە زیادبوون کرد.

بەگوێرەی تۆڕی تەلەفزیۆنی ڕۆڤی ئایسلندا، تەقینەوەکەی ئەمجاره‌ی دوورگه‌كه‌ کاریگەری لەسەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی ناوچه‌كه‌ نه‌بووه‌.

ئایسلەندا گڕکانەکانی چالاکترە لە هەموو وڵاتانی دیکەی ئەوروپی، هەروەها دەکەوێتە سەر ریزەکانی ناوەڕاستی ئەتڵەسی لە نێوان ئۆراسیا و ئەمریکای باکوور، ئەمەش وایکردووە کە باری كه‌شوهه‌وای جێگیر نه‌بێت و تووشی بوومەلەرزە و گڕکانەکان بێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.