ماوه‌ی دوو رۆژه ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی فێنكی به‌خۆیه‌وه بینیووه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كانیش باران باریووه، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت: به‌هۆی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی فێنك كه تێكه‌ڵی شێیه‌كی زۆر بووه وای كردووه پله‌كانی گه‌رما تا پێنج پله نزم ببێته‌وه.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16ی ته‌مووز، محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای بواری كه‌شناسی به دیجیتاڵ میدیای كوردستان تیڤی راگه‌یاند: تێكه‌ڵ بوونی شێیه‌كی زۆر له ئاسمانی كوردستان كه تێكه‌ل به بارسته هه‌وای هاتوو بووه و وای كردووه تۆپه‌ڵی گه‌رما هه‌ڵبكشێت و پله‌كانی گه‌رما تا پێنج پله نزمم ببنه‌وه و له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كوردستانیش به رێژه‌ی جیاواز باران باریووه.
محه‌مه‌د كه‌مال ده‌شڵێت: ئه‌و كه‌شه تا راده‌یه‌ك فێنكه‌ی كه ئێستا له مانگی ته‌مووزدا هه‌یه تا 20ی مانگ به‌رده‌وامی ده‌بێت و كه‌شێكی پاریزی ده‌بینرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌له هه‌ور و شێی زۆره‌وه هه‌ست كردن به گه‌رما هه‌ر تێبینی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئه‌و كه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رووی دا كه بووه هۆی باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، شاره‌كانی عێراقی نه‌گرته‌وه،چونكه چه‌نده‌ی به‌ره‌و باكور بڕۆین پله‌كانی گه‌رما زیاتر نزم بوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. به‌پێچه‌وانه‌وه له شاره‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به به‌رزی مانه‌وه و كه‌شێكی گه‌رم و تۆزاوی هه‌بوو.
محه‌مه‌د كه‌مال شاره‌زای كه‌شناسی ئاشكراشی كرد، له 21ی ئه‌م مانگه‌وه شه‌پۆلێكی چڕی گه‌رما دیسان روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه و گه‌رمای به‌تین دروست ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.