Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:31

درۆنێک لە نزیک کێڵگەی نەوتی بای حەسەن کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

درۆنێک کە بەرەو کێڵگەی نەوتی بای حەسەن ئاراستە کرابوو، کەوتە خوارەوە و پەیامنێری کوردستان تیڤیش دەڵیت، درۆنەکە نەگەیشتووەتە کێڵگەکە و لە نزیک گوندی عەزیزیە کەوتووەتە خوارەوە.

رۆژی چوارشەممە 16ـی تەمووز، درۆنێک کە ئاراستەی کێڵگەی نەوتی بای حەسەن کرابوو، لە نزیک گوندی عەزیزیە کەوتە خوارەوە.

هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە گوتی، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە درۆنەکە بەرەو کێڵگەی نەوتی بای حەسەن ئاراستە کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد درۆنەکە نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی و لە نێوان گوندی عەزیزیە و بای حەسەن، بە دووری 500 مەتر لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن کەوتووەتە خوارەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە بۆ پەیامنێری کوردستان تیڤی قسەی کردووە، درۆنەکە خۆی کەوتووەتە خوارەوە و تەقەی لێ نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.