Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 09:06

گووگڵ بە زیرەکیی دەستکرد هەواڵەکان کورت دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای گووگڵ دەستی کردووە بە خستنەڕووی تایبەتمەندییەکی نوێ لەناو خزمەتگوزاری   Google Discover  کە رێگە بە پیشاندانی کورتکراوەی هەواڵەکان دەدات کە بە زیرەکی دەستکرد (AI) بەرهەم هێنراون.

ئەمڕۆ چوارشەمە، 16ی تەمووزی 2025، کۆمپانیای گووگڵ رایگەیاند: "لەمەودوا بەکارهێنەران لە جیاتی بینینی سەردێڕی هەواڵەکان لە میدیا ناسراوەکانەوە، دەتوانن سود لە گووگڵ وەربگرن لە رێگەی زیرەکیی دەستکرد، لەگەڵ کورتکراوەیەکی پوخت".

گووگڵ جەختی کردووەتەوە کە ئەم تایبەتمەندییە بۆ تێست نییە، بەڵکوو بە فەرمی لە ئەمریکا بۆ سیستەمەکانی iOS و ئەندرۆید خراوەتە بەردەست. لە قۆناغی سەرەتاییدا تایبەتمەندییەکە تیشک دەخاتە سەر بابەتەکانی ژیانی رۆژانە وەک کات بەسەربردن و هەواڵە وەرزشییەکان.

زۆرێک لە بڵاوکەرەکان لە کورتەی هەواڵەکانی زیرەکیی دەستکرد نیگەرانن، چونکە سەردانیکردنی ماڵپەڕە سەرەکییەکان کەم دەکاتەوە و دەبێتە هۆی زیانی مادی.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.