Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 08:23

وەزارەتی شارەوانی: کارەکانی تاپۆکردنی 761 کارتی دیکەی زەوی تەواو بووە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان لە سنووری هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە و ئێستاش 761 کارتی دیکەی زەوی لە سنووری کانی قڕژاڵە تاپۆ کران و وێنەی تۆمارەکانیان گەڕاوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: "لە چوارچێوەی کارەکانی یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشێک لە نەخشەی کەرتی (42 کانی قڕژاڵە) بەشی (57 ساطور) 761 کارتی دیکەی زەوی کارەکانی تاپۆکردنیان تەواو بووە و وێنەی تۆمارەکانیان گەڕاوەتەوە و ئێستا ئامادەن".

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، یەکەی گۆڕینی کارتی زەوی بۆ سەنەد لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دامەزرێندرا و تاوەکوو ئێستا نزیکەی 78 هەزار کارتی زەوی لە سنووری هەولێر و دەوروبەری تاپۆ کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.