بەیانی ئەمرۆ بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ لە چیای سورمریت لە پارێزگای دهۆک.
ڕێزان میرزا بەگ، بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ بە ئیسکان ڕەمەزان، پەیامنێری کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: پێشتر کۆمپانیای هانتۆی لە کێڵگەی نەوتی سومریت کاری دەکرد بەڵام لە پاش ئەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا ڕاگیرا، ئەم کێڵگەیە چۆڵ کرا و تەنیا چەند پاسەوانێک لە کێڵگەکە مابوونەوە.
بەڕێوەبەری ناحیەی باعەدرێ ئاماژەی بەوەش کرد هێرشەکەی ئەمرۆ هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و لە بەیانییەوە تیمەکانی کۆمپانیای هاتنۆیلی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ خەمڵداندنی ئەو زیانانەی بە ئامێر و کەلوپەلەکانی کۆمپانیاکە گەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.