Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:36

ترەمپ: ئێران حەز بە دانوستان دەکات بەڵام من پەلەم نییە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ ئێران حەز دەکات بگەڕێتەوە ناو دانوستانە ئەتۆمییەکان بەڵام من بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان "هیچ پەلەم نییە".

دۆناڵد ترەمپ بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 16ی تەمووزی 2025 بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند دەسەڵاتدارانی ئێران حەز دەکەن گفتوگۆ بکەین بەڵام من لەبەر ئەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئەوانمان لەناو بردووە، بۆ گفتوگۆکردن هیچ پەلەم نییە.

ترەمپ جەختی کردەوە هێرش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تایبەت بنکەی فۆردۆ سەرکەوتوو بووە و بووەتە هۆی لەناوچوونی تەواوی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران. گوتیشی: "ئەوان دەبێ هەموو شتێک لە سفرەوە دەست پێ بکەنەوە و لە ڕاستیدا ئەو بنکە ئەتۆمییانە بە ڕادەیەک لەناوچوون کە ئیدی کەڵکیان نییە و ئەوان دەبێ شاخێکی دیکە هەڵبژێرن".

تاران و واشنتن، پێشتر پێنج گەڕی دانوستانیان بەڕێوە برد و بریار بوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکان ڕۆژی 15ی ئایار بەڕێوە بچێت بەڵام دوو ڕۆژ بەر لەم وادەیە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.