فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ی تەمووزی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆ دەبێتەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی داراییی هەرێم و ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و پێشهاتەكانی تایبەت بە مووچە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.