Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 23:25

بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی زاخۆ

کوردستان TV
100%

بە سێ درۆن کێڵگەی نەوتی DNO لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی تەمووز، دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە: "بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15 و 7:14 بەیانییەوە لە رێگەی سێ درۆنەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO".

درۆنەکان بۆمبرێژ کرابوون و دوانیان لە پێشخابوور ئەوەی دیکەیان لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەقێندرانەوە.

دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە تەنها زیانی مادی بە کێڵگە نەوتییەکە کەوتووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.