ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای پرۆسەیەکی چەند کاتژمێری ئەنجامی کۆتاییی هەڵبژاردنەکان بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی نوێی کارگێڕیی یانەی هەولێر ڕاگەیەندرا و پێنج پیاو و ئافرەتێک بە ئەندامی نوێ بۆ دەستەکە هەڵبژێردران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 15ـی تەمووز، پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی کارگێڕیی یانەی وەرزشیی هەولێر بەڕێوە چوو.
پرۆسەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارە دەستی پێ کرد و دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر لە جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان، ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیەندرا.
بەپێی ئەنجامەکان، هەریەک لە (ئاسۆ ئەمیر، سەفین کانەبی، ڕەوەز سەلام، زوبێر جەبار، ئاڵا دێدەوان، جێماو سەدرەدین) زۆرترین دەنگیان بەدەست هێنا و وەک ئەندامی نوێی دەستەی کارگێڕیی یانەی هەولێر بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵبژێردران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.