ئهمڕۆ سێشهممه پێکدادانی سەربازی لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای سووریا لە دوو ناوچەی جیاوازی پارێزگای دێرەزوور و دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب ڕوویان دا.
بەرپرسێكی باڵای سەربازیی هەسەدە بە جاندار شرناخی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: پێکدادان لەنێوان چەکدارانی هەسەدە و سوپای سووریا لە ناوچەکانی دێر حافر له پارێزگای حهلهب و پارێزگای دێرەزوور ڕوویداوە.
ئەو بەرپرسەی هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووه: پێکدادانەکان ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتۆتەوە.
هەروەها دەڵێت: لە ئێستادا پێکدادانەکان وەستاون، بەڵام دۆخەکە لە هەردوو ناوچەکەدا هێشتا ئاڵۆزە و گرژیی پێوە دیارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.