سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق سه‌باره‌ت به هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕال ده‌كات رێكاری به‌په‌له بگرنه‌به‌ر بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت: سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هەردوو کێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسنک لە دهۆک دەکەین.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانه هەڕەشه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و سەقامگیریی وڵات و هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیش."
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویستە هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی دامەزراوە ئابوورییەکان بكرێت و ژینگەیەکی له‌بار بۆ کۆمپانیا وەبەرهێنەرەکان دابین بكرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌هه‌مانشێوه هاتووه "داوا لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندارەکانی حکوومەتی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی ده‌كه‌ین رێکاری بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەران، هه‌روه‌ها رێگری بكه‌ن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی تیرۆریستیی هاوشێوه کە هەڕەشەن بۆ سه‌ر ئابووریی عێراق و ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.