سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی راسپاردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌و هێرشه درۆنییانه بكه‌ن كه كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه رێكاری توند بگیرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه له پشت هێرشه‌كانه‌وه‌بن.
سه‌باح نو‌عمان، گوته‌بێژی محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له رێگه‌ی درۆنه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و ئاسایش و سه‌قامگیری ته‌واوی عێراق.
هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت: شێواز و كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه ئاماژه‌یه بۆ نیازی خراپ كه ئامانج لێیان زیانگه‌یاندنه به دامه‌زراوه زیندووه‌كانی عێراق.
سه‌باح نو‌عمان راشده‌گه‌یه‌نێت: محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی به سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له هێرشه‌كان بكه‌ن و رێكاری توند بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك كه له پشت هێرشه‌كه‌وه‌بن.
له كۆتاییدا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ رێگریكردن لە دووبارەنه‌بوونەوەی ئەم هێرشانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.