Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:50

بەهۆی ڕەشەباوە لە ناوچەیەکی ئیدارەی ڕاپەڕین کارەبا دەپچڕێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ بەهۆی هەڵکردنی ڕەشەبایەکی بەهێزەوە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، شەش ستوونی کارەبا لە گوندی گردەسبیان شکان، بەو هۆیەشەوە کارەبای نیشتمانی لەسەر شارەدێی هێرۆ و ژمارەیەک گوندی دەوروبەری پچڕاوە و تیمەکانیش سەرقاڵی چاککردنەوەین.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەمووز، لە ڕاگەێیندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلی ڕەشەبا بەهێزەی ئەمڕۆ سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتووەتەوە، زیان بەر تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی کەوتووە.

بەپێی ڕاگەێیندراوەکە، لە گوندی گردەسبیانی سەر بە شارەدێی هێرۆ، ڕەشەباکە بووەتە هۆی شکانی شەش ستوونی کارەبا، کە بەهۆیەوە کارەبا لە تەواوی شارەدێیەکە و گوندەکانی دەوروبەری پچڕاوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە دەستبەجێ تیمەکانی چاککردنەوەی بەشی کارەبای ڕاپەڕین گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر بکەن و کارەبا بۆ هاووڵاتییانی ناوچەکە بگەڕێننەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.