گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ بەهۆی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکرێت و پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، گەنجەکە کاری بۆیاخکردنی ئۆتۆمبێل بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی حووزەیران، بەڕیوبەرایەتی پۆلیسی ئاکری بڵاویکردەوە: رۆژی یەکشەممە تاوانبارێک لەلایەن پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلی ئاکرێ وە سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ئەمرۆ لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبارەی گرتنی تاوانبارەکە گوتی: کاتێک ئاگادار کراینەوە لە حاڵەتێکی دزینی ئۆتۆمبێل راستەوخۆ تیمەکانمان دەستیان کرد بە گەڕان بە دوای تاوان بارەکەدا و توانیمان تاوان بارەکە بگرین بە ناوی (س. ش، ح) و تەمەنی تاوان بار 16 ساڵە.
دوای لێکۆلینەوە لە لایەن پۆلیسی ئاکرێوە بۆیان دەرکەوتووە تاوانبارەکە کاری بۆیاغکردنی سەیارەی کردووە لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی ئاکرێ.
تاوانبار ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری شۆفرلێت مالیبۆ دزیبوو و لە نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلی ئاکرێ و بە زووترین کات توانرا لەلایەن پۆلیسی ئاکرێوە دەستگیر بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.