ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له سنووری شاری هه‌ولێر و سلێمانی و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان باران باری، شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ده‌ڵێت "ئه‌م بارانبارینه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مشه‌و له چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ش باران ده‌بارێت".
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند: ئێستا بەشێکی زۆری ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە هەوری تەواو داپۆشراوە لەگەڵ بوونی هەندێك هەورەبروسکە.
راشیگه‌یاند: لە چه‌ند كاتژمێری رابردوودا بە شێوەی نمەباران و تەنانەت بارانی بەلێزمە لە هەندێك شوێندا لە سنووری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپه‌ڕین باری.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: کاریگەرییه‌كانی ئه‌م كه‌شوهه‌وا باراناوییه تا بەرەبەیانی سبەی چوارشەمە بەردەوامی دەبێت.
ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و له چەند شوێنێکی دیكه‌ش ئەگەری نمەبارانی دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و پاشان کۆتای پێ دێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.