Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:47

گوتەبێژی کرێملین: لێدوانەکانی ترەمپ مەترسیدارە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کرێملین وەڵامی لێدوانەکانی ترەپی دایەوە و دەڵێت، ئێمە ئامادەی دانوستانی سێیەمین بەڵام هیچ پێشنیازێکمان پێ نەگەشتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی تەمووز، دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کۆشکی کرێملین رایگەیاند: "لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا مەترسیدارە و هەندێک لە لێدوانەکانی راستەوخۆ بۆ سەرۆکی رووسیا بوو".

گوتەبێژی کرێملین لەبارەی لێدوانەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ەوە دەڵێت، کەی پوتین بە گرنگی زانی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە.

دیمیتری پێسکۆڤ دڵنیای دا کە رووسیا ئامادەیە بۆ خولی سێیەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکراینا بەڵام تا ئێستا هیچ پێشنیازێک بۆ کۆبوونەوە پێشکەشی رووسیا نەکراوە.

گوتەبێژی کرێملین دەڵێت هاوکارییەکانی ئەمریکا و یەکیەتیی ئەوروپا بە ئاشتی نابینم بەڵک و بۆ بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئێمە و ئۆکراینایە.

ئەم لێدوانانەی دیمیتری پێسکۆڤ دوای ئەوە دێت دوێنێ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ئەگەر رووسیا لە ماوەی 50 رۆژدا شەڕ لەگەڵ ئۆکراینا رانەگرێت پێناسەی گومرگییەکانیس سەری زیاد دەکەم".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.