وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستی پێ کرد.
ڕۆژی سێشەممە، 15ـی تەمووز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى دەستی پێ کرد، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2025/7/15) تاکو (2025/8/31) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2025/9/15) تێپەڕ نەکات.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەمەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، کلیک لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بکەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕوبەڕوى هەڵە نەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە هەروەها هەر خوێندکار/قوتابییەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا چەند خاڵێک خراونەتە ڕوو:
1. ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چوونە ناو سیستەمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبێت لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجام بەدات.
2. بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
3. پێویستە لەو ماوەى دیارىکراودا خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
- بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
- بۆ بینى گشتاندنى وەزارەت تایبەت بە ڕێنمایی گواستنەوە و دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://drive.google.com/file/d/1HiKzu6z_c9A7ZqJw1wmZYJvB7oBKlUgx/view?usp=sharing
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.