بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025دا بڕی 6761 تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەرنەچوون هەر بۆیە گەڕێنراونەتەوە یا لەناوبراون.
ڕۆژی سێشەممە 15ی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند: له ماوه‌ى شەش مانگدا له رێکه‌وتى ١\١\٢٠٢٥ تاکو رێکه‌وتى ٣٠\٦\٢٠٢٥ (٦٧٦١) شەش ھەزارو حەوت سەدو شەست و یەک تون که‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تىی ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە زۆرینەی کەلوپەلەکان گه‌رێندراونه‌ته‌وه‌و به‌شێکیش له‌نێوبراون، ھوکارەکانیش ئەوە بوون کە ئەو کەرەستانە کە پێک هاتبوون له کەلوپەلی ته‌ندروستى (خواردن و خواردنه‌وه)، کوزماتیک، فیتێرنه‌رى، کشتوکاڵی و بیناسازى و تاد، له گه‌ڵ رێنماییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان نه‌گونجاون.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.