یەکێتیی تۆپی پێی عێراق یاری کۆتایی جامی عێراق کە لە نێوان هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆک بەڕێوەدەچێت، لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ هەینی دواخست.
ڕۆژی دووشەممە، 14ـی تەمووز، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ڕاگەیاند؛ "وادەیەکی نوێمان بۆ ئەنجامدانی یاریی کۆتایی جامی عێراق لە نێوان یانەکانی دهۆک و زاخۆ دیاری کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق: ''بڕیار درا یاریی کۆتایی جامی عێراق بۆ ڕۆژی هەینی، 18ـی تەمووز، دوابخرێت".
''ناو و شوێنی ئەو یاریگایەی کە بڕیارە یارییەکەی تێدا ئەنجام بدرێت، دوای گەیشتنی نووسراوی فەرمی یانەی زاخۆ ڕادەگەیەنرێت''.
بڕیارە یاری کۆتایی جامی عێراق لە نێوان هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ بەڕێوە بچێت، کە بە دێربی بادینان ناسراوە. لە قۆناخی پێش کۆتایی ئەو دوو یانەیە توانیان بەسەر قوە جەویە و شورتەدا سەربکەون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.