Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 08:08

حکوومەتی نوێی سووریا هێز بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی سوەیدا دەنێرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی سووریا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێزەکانیان دەستوەردانی راستەوخۆ لە سوەیدا دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکی و راگرتنی پێکدادانەکان و سەپاندنی ئاسایش. راگەیێندراوەکە دوای پێکدادانێک دێت کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و نزیکەی 100ـی دیکە بریندار بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمووز، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەێیندراوێکدا بەڵێنی داوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکات کە بوونەتە هۆی رووداوەکان و رادەستی دادگەی تایبەتمەندیان بکات. 

هاوکات، وەزارەتی بەرگریی سووریا هێزی پشتیوانیی سەربازیی زیاتری رەوانەی ناوچەکە کردووە، وەک هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و سەپاندنی ئاسایش.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا پشتڕاستی کردەوە کە بەپێی ئامارێکی سەرەتایی، زیاتر لە 30 کەس کوژراون و نزیکەی 100ـی دیکەش بریندارن، لە ئەنجامی پێکدادانی چەکداریی نێوان گرووپە چەکدارە خۆجێییەکان و هۆزەکان لە گەڕەکی مەقوس لە پارێزگای سوەیدا کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی درووزن.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (SOHR) روونیکردەوە کە توندوتیژییەکان لە پارێزگای سوەیدا چڕبوونەتەوە.

دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكان پارێزگای سوەیدا بۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، كاتێك چەند كەسێكی لە هۆزی دەشتەكییەكان لەسەر رێگەی دیمەشق – سوەیدا رێگەیان لە گەنجێكی درووزی گرتبوو و ئازاریان دابوو، لەبەرامبەریشدا خەڵكی پارێزگاكە چەند ئەندامێكی هۆزی دەشتەكییەكانیان گرت، ئەمەش وای كرد گرژی و ئاڵۆزییەكان لەنێوان هەردوولا تەشەنە بكات و ئەو رووداوەی لێ بكەوێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.