دره‌نگانی ئه‌م شه‌و له گه‌ره‌كی په‌نجا عه‌لی له شاری كه‌ركووك نزیك مزگه‌وتی خێرخوازان هاونیشتیمانییه‌ك له‌لایه‌ن دایكییه‌وه به ده‌مانچه ده‌كوژرێت.
شه‌وی شه‌ممه 12ی ته‌مووز سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركووك به هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاونیشتیمانییه‌ك به‌ناوی "هیوا شوكر محه‌مه‌د" كه له‌دایكبووی ساڵی 1998 دره‌نگانی ئه‌م شه‌و له گه‌ره‌كی په‌نجا عه‌لی كوژرا
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: هاونیشتیمانییه‌كه له‌لایه‌ن دایكییه‌وه به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كوژراوه.
"به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه: "دایكه‌كه ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه ده‌ستگیر كراوه و ته‌رمی هاونیشتیمانییه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركووك كراوه.
تا ئێستا هۆكاری رووداوه‌كه نادیاره و پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌و هاونیشتیمانییه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.