Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:34

کۆبوونەوەی راستەوخۆی سووریا و ئیسرائیل لە باکۆ دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە دیمەشق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بڕیارە کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەنێوان بەرپرسێکی سووری و بەرپرسێکی ئیسرائیلیدا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەبچێت. کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی سەردانێکی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریادا دەبێت.

 

ئەمڕۆ 12ـی تەمووز، سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە میدیاکانی راگەیاندووە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسێکی سووری و بەرپرسێکی ئیسرائیلیدا لە پەراوێزی سەردانەکەی شەرعدا بۆ باکۆ بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە خودی شەرع بەشداریی تێدا ناکات.

بە گوتەی سەرچاوەکە، گفتوگۆکان لەبارەی ئامادەیی سەربازیی نوێی ئیسرائیل دەبێت لە سووریا ، کە ئاماژەیە بۆ ئەو ناوچانەی هێزەکانی ئیسرائیل دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد چوونەتە ناویانەوە لە باشووری سووریا.

هەرچەندە دیمەشق بە فەرمی هیچ کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆی رانەگەیاندووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی حکوومەتی سووریا لە دوای هاتنە سەر دەسەڵات، دانیان بەوەدا ناوە کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبووە. ئامانجی ئەو گفتوگۆیانە کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان و گەڕانەوە بووە بۆ رێککەوتنی ئاگربەستی ساڵی 1974، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

پێشتر گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، خواستی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا و لوبناندا دەربڕیبوو.

هاوکات، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، رایگەیاندبوو: "دیالۆگ لەنێوان سووریا و ئیسرائیلدا دەستیپێکردووە."

ئەحمەد شەرع ئەمڕۆ شەممە گەیشتە باکۆ و لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان، ئەو وڵاتە لە رێگەی تورکیاوە دەست بە هەناردەکردنی گاز بۆ سووریا دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.