Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 02:28

داڕمانی دیوارێک لە سلێمانی گیانلەدەستدان و بریندار بوونی 6 کەسی لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

 

لە سلێمانی بە هۆی داڕمانی دیوارێک، کرێکارێک گیانی لەدەست دا و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ـی تەمووز، بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلیمانی رایگەیاند: بەهۆی داڕمانی دیواری کۆمپانیایەک پێنج کرێکار بریندار بوون ویەک کرێکار گیانیان لەدەست دا.

ئارام عەڵی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە "دیجیتاڵمیدیای کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: بەهۆی رووخانی دیواری کۆمپانیایەک، شەش کرێکار بەسەختی بریندار بوون.

ئارام عەلی دەڵێت: لەگەڵ ئاگادار کردنەوەی تیمەکان، بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە رێگەی فریاکەوتنی خێرای سلێمانییەوە راستەوخۆ کرێکارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراون."

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی گوتی: "تا ئەو کاتەی بریندارەکان گوازرانەوە، هیچ کرێکارێک گیانی لەدەست نەدابوو."

لە لایەکی دیکەوە "سامان نادر"، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند: "بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە لە نزیک فەرماندەیی سلێمانی، شەش کرێکار بوونەتە قوربانی".

سامان نادر گوتیشی: کرێکارێک گیانی لەدەست داوە و دوانی دیکەش بە سەختی بریندار بوون، کرێکارەکانی دیکەش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.